سەردێڕ:

دیاردەی بەستن روودەدات؛ کەشناسی هۆشیاری دەدات

PM:01:03:04/01/2026

768 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم دەڵێت، سبەینێ لە بەشێکی ناوچەکان کەش سارد دەبێت و دیاردەی بەستن روودەدات.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ وتی، ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت لە کاتەکانی بەیانی، لە دوای نیوەڕۆ هەور دروستدەبێت لە ئاسمان، پلەکانی گەرماش یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێش ئاماژەی بەوەکرد، کەش سارد دەبێت و لە کاتەکانی بەیانی دیاردەی بەستن روودەدات، ئاسمان بەگشتی پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، نزمترین پلەی گەرمی وەک خۆی دەبێت و بەرزترینیش، بەرزدەبێتەوە بە دوو پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیەیە:

سلێمانی : ٨ پلەی سیلیزی

هەولێر : ١١ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ ١١ پلەی سیلیزی

دهۆک : ١١ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ١٠ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٨ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٩ پلەی سیلیزی













گەلەری