PM:11:19:03/01/2026
784 جار خوێندراوەتەوە
ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٢٠٢ هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی تایبەت بە منداڵان چارەسەر كراون.
ئەمڕۆ شەممە ٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەماوەی ساڵی ڕابردوو ٢٠٢ هەزار و ٦٠٩ منداڵ لە بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری بینراون و ٢٧ هەزار و ٣٨٥ منداڵی نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی منداڵان١٠ هەزار و ٥٠٠ حاڵەتی سكچوون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و پێنج هەزار و ٧٩٥ حاڵەتی هەناسە توندی تۆماركراوە، هەروەها چوار هەزار و ٢٦٢ منداڵ لە بەشی مێشك و دەمار و دوو هەزار و ٢٠١ منداڵ لە بەشی چارەسەری خۆراك و هەزار و ٧١٩ منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و هەزار و ٢٧١ منداڵ لە بەشی هەرس و جگەر بینراون و چارەسەركراون.
هاوكات ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری، دوو هەزار و ١٤٨ منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون و شەش هەزار و ١٣٧ تیشك و پێنج هەزار و ٦٣ سۆنەر و هەزار و ٢٩٦ ئیكۆ كراوە و ٢١٤ هەزار و ٨٣٤ پشكنینی تاقیگەیی جۆراو جۆریش ئەنجام دراوە.