PM:07:43:03/01/2026
1128 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، هێزەکانیان لە شەوێکی تاریکدا چوونە سەر شوێنی مانەوەی مادورۆ و هێرشێکی سەرکەوتوویان کرد، هیچ سەربازێکمان لەدەستنەدا. دەشڵێت، "لە ئێستادا مادۆرۆ و هاوسەرەکەی لەسەر کەشتییەکن و بەڕێگەوەن بەرەو نیویۆرک".
ئەمڕۆ شەممە ٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، هێزەکان بە فەرمانی من هێرشێکی گەورەیان کردە سەر پایتەختی ڤەنزوێلا، لە ئاسمان و زەوییەوە پەلامارێکی گەورەی ئەو شارەیاندا، هێرشێک بوو، "لە دژی قەڵایەکی گەورە لەناوجەرگەی پایتەختەوە بۆ دەرهێنانی مادورۆ بۆ بەردەم یاسا".
ئاماژەی
بەوەشکرد، "مادورۆ لە دادگەیەکی نیویۆرک دادگایی دەکرێت و "ئێمە حوکمی
ڤەنزوێلا دەکەین تاوەکو لە رێگەی یاسایەوە دەستاودەستی دەسەڵات دەکرێت، ئاشتی و
ئازادیمان بۆ خەڵکی مەزنی ڤەنزوێلا دەوێت".
ئاشکراشی کرد، هێرشی
یەکەمیان بە سەرکەوتووەی ئەنجامدا و بۆ شەپۆلی دووەمیش ئامادەن، ئەگەر بزانن
هەڕەشە هەیە و هێرشی دووەم زۆر لە هێرشی یەکەم گەورەتر دەبێت ئەگەر پێویستی کرد.
لەبارەی
چارەنووسی مادورۆ و هاوژینەکەی، ترەمپ باسی لەوەکرد، ئەوان ئێستا لەسەر کەشتییەکن
و بەڕێگەوەن بەرەو نیویۆرک.