سەردێڕ:

ترەمپ وردەکاری پرۆسەی دەستگیرکردنی مادۆرۆی ئاشکراکرد

PM:06:11:03/01/2026

940 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لە رێگەی شاشەی تەلەفزیۆنەوە راستەوخۆ چاودێری پرۆسەی دەستگیرکردنەکی کردووە و دەشڵێت، بڕیار بووە ئۆپەراسیۆنەکە چوار رۆژ پێشتر ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی ناجێگیری کەشوهەواوە دواخراوە.


ئەمڕۆ شەممە ٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، نهێنییەکانی ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆی ئاشکراکرد و رایگەیاند، لە کاتی دەستگیرکردنیدا لە حەشارگەیەکی زۆر پارێزراودا بووە و هێزەکانیان ئامادەکاری تەواویان بۆ ئەو دۆخە کردبوو.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیار بووە ئۆپەراسیۆنەکە چوار رۆژ پێشتر ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی ناجێگیری کەشوهەواوە دواخراوە و ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجامدراوە و بەبێ کوژراو کۆتایی هاتووە.

باسی لەوەشکردووە، لە رێگەی شاشەی تەلەفزیۆنەوە راستەوخۆ چاودێری پرۆسەی دەستگیرکردنەکی کردووە و لە ئۆپراسیۆنەکەدا هیچ کوژراوێک لە ریزەکانی هێزەکانیان نەبووە و تەنها چەند بریندارێکی کەم هەبووە.

سەرۆکی ئەمریکاجەختی لەوەش کردەوە کە رێگە نادەن هیچ کەسێکی دیکە لە فەنزوێلا دەسەڵات بگرێتە دەست و بەردەوامی بە رێبازەکەی مادۆرۆ بدات.













گەلەری