وەزارەتی بازرگانی عێراق خزمەتگوزاری ئەلیكترۆنی بۆ زیادكردنی منداڵانی خوار ١٢ ساڵ بۆ كارتی بەشەخۆراكی هەڵەبجە كارا كرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٦، وەزارەتی بازرگانی عێراق بەشێوەیەكی فەرمی كاراكردنی خزمەتگوزاری بۆ زیادكردنی منداڵانی خوار ١٢ ساڵ بۆ سیستەمی كارتی بەشەخۆراكی ئەلیكترۆنی لە لقی كارتی بەشەخۆراكی هەڵەبجە راگەیاند.
فەرمانگەی راگەیاندنی
وەزارەتەكە دەڵێت، دەستپێكردنی ئەم خزمەتگوزارییە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی وەزارەتدایە
بۆ ئەلیكترۆنی كارەكانی كارتی بەشەخۆراك و گواستنەوە بۆ خزمەتگوزارییە ئەلیكترۆنییەكان،
كە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئاسانكردنی رێكارەكان و كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر هاوڵاتییان.
باس لەوەشكراوە،
وەزارەتەكە بەرە بەرە بەردەوامە لە فراوانكردنی خزمەتگوزارییەكە بۆ لقەكانی كارتی
بەشەخۆراكی كە ماونەتەوە لە بەغدا و پارێزگاكانی تر، ئەمەش لە چوارچێوەی بەرنامەیەك
بە ئامانجی بەرزكردنەوەی كارایی ئەدای كاركردن و دڵنیابوون لەوەی كە بابەتی كارتی
بەشەخۆراكی بە شێوەیەكی رێكخراو و بێ كێشە دەگاتە دەست سوودمەندەكانیان.
بەپێی
ئامارەکانی وەزارەتەکە، تا ئێستە ٣٨ ملیۆن كەس خۆیان لە ئەپلیکەیشنەکە پسووڵەی خۆراكدا
تۆمار كردووە، بەڵام هێشتا بەكار نەهێنراوە و هەر بە سیستمە كۆنەكە بەشەخۆراک
دابەشدەکرێت.