سەردێڕ:

یەکەم لێدوانی فەرمی ڤەنزوێلا لەسەر دەستگیرکردنی مادۆرۆ و هاوسەرەکەی

PM:01:53:03/01/2026

1068 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی ڤەنزوێلا دەڵێت، حکومەت بێئاگایە لە شوێنی مانەوەی نیکۆلاس مادۆرۆ و هاوسەرەکەی، ئەمەش دوای ئەوەهات، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانیان سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەی دەستگیرکراون و گوازراونەتەوە بۆ دەرەوەی وڵات.


ئەمڕۆ شەممە ٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، دێڵسی رۆدریگێز، جێگری مادۆرۆ لە لێدوانێکدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی وتی، حکومەتی ڤەنزوێلا “داوای سەلماندنی ئەوە دەکات کە مادۆرۆ و هاوسەرەکەی لە ژیاندا ماون”، ئەوەی روویداوە بە هەڵکشانێکی مەترسیدار و پێشێلکردنی سەروەریی نیشتیمانی لەقەڵەمدا.

ئەوەش دوای ئەوەدێت کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکان "گورزێکی بەرفراوانی” دژی ڤەنزوێلا وەشاندووە، کە وەک ئەو وتی بووەتە هۆی دەستگیرکردنی مادۆرۆ و هاوسەرەکەی و لە رێگەی ئاسمانەوە رەوانەی دەرەوەی وڵات کراون.

جەختیشی کردەوە کە پرۆسەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنەکانی جێبەجێکردنی یاسای ئەمەریکا ئەنجام دراوە، و نیازیشی هەیە بۆ خستنەڕووی وردەکارییەکان کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی ئەنجامبدات.













گەلەری