PM:12:19:03/01/2026
804 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم دەڵێت، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا زۆرترین بڕی بارانبارین لە دەربەندیخان بووە کە رێژەکەی ٥٠،٤ ملم بووە، دەشڵێت لە وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ، لە چوارتای سنووری سلێمانی زۆرترین و لە شەمامکی سەر بە پارێزگای هەولێر کەمترین باران باریوە.
ئەمڕۆ شەممە ٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم لە خشتەیەکدا رێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی ناوچەکانی بڵاوکردووەتەوە و بەپێی خشتەکە، لە کاتژمێر ٩ـی بەیانی دوێنێ تا کاتژمێر ٩ـی بەیانی ئەمڕۆ، لە دەربەندیخان زۆرترین باران باریوە کە بەڕێژەی ٥٠،٤ ملم بووە و لە پیرمامـیش تەنیا ٠،٣ ملم باریوە، لە هەندێک شوێنیش چەند دڵۆپە بارانێک باریوە.
هاوکات کەشناسی
رێژەی بارانی لە وەرزی بارانبارینی ئەمساڵی بڵاوکردووە و لە چوارتا ٧٢٧ ملم باران
باریوە و کەمترین بارانیش لە ناحیەی شەمامک بووە کە ١٢٦،١ ملم بووە.