PM:02:07:01/01/2026
568 جار خوێندراوەتەوە
مەکتەبی سیاسی پارتی هەفتەی داهاتوو کۆدەبێتەوە و پۆستی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم و عێراق تاوتوێ دەکرێت.
بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مەکتەبی سیاسی پارتی لە پیرمام کۆببێتەوە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش پرسی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و پێکهێنانی هەردوو حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان و عێراق دەبێت.
هاوکات، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیارە دانان یان دانەنانی، کاندیدی سەرۆک کۆمار لەلایەن
پارتییەوە یەکلابکرێتەوە.