سەردێڕ:

سایتی سەرەی ئەلکترۆنی پاسپۆرت کارا کرا

AM:11:51:01/01/2026

608 جار خوێندراوەتەوە

بەڕیوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی دەڵێت، سەرەی ئەلکترۆنی پاسپۆرت کارا کراوە و دەتوانن سەرە بگرن لە رێی ئەو Qr کۆدەی دانراوە و نرخی تێچووی پاسپۆرت ٩٢ هەزار دینارە ، گەر سەرەی ئەلکترۆنی (حجز الكتروني) ھەبێت .


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕیوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی وتی، بە گوێرەی کاتی دیاری کراوی خۆتان کە بە نامەی ئەلیکترۆنی بۆتان دیاریکراوە سەردانیان بکەن، واتە کاتژمێر و بەرواری حجزی ئەلەکترۆنییەکە لە چ کات و بەروارێکدا بوو، ئەوا لەو کاتەدا سەردانیان بکەن ، بۆ ئەوەی ئێمەش لە کاتی خۆیدا مامەڵەکان بکرێت.

وتیشی، سەرەی ئەلەکترۆنی نەبێت پێویستە ١٠٠ هەزار دینار رسوماتی زیادە بدەن ، لەگەڵ ٩١ هەزار دینار تێچووی پاسپۆرتەکە ، کۆی گشتی ١٩١ هەزار دینار دەکات .

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هاوڵاتییانەی کاتژمێر ١٢ یان یەک سەرە وەردەگرن پێویستە لە کاتژمێر ١١ـی رێک لە ناو بەڕێوبەرایەتیەکە ئامادە بن و تەنها کار بە کارتی نیشتیمانی رەسەن دەکرێت ، واتە کار بە پێناسی باری شارستانی ، (رەگەزنامەی عیراقی ) ناکرێ.

سایتی سەرەی ئەلکترۆنی پاسپۆرت: http://https://appointment.epp.iq/p/p/reservation













گەلەری