دەستەی گومرگی عیراق دەڵێت، لە هەفتەی داهاتووەوە باجی گومرگی نوێ بەڕێژەی ١٥٪ بەسەر ئۆتۆمبێلی كارەباییدا دەسەپێنن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، سامر قاسم داود، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌سته‌ی گومرگی عێراق وتی، "جێبه‌جێكردنی بڕیاری دانانی باجی ١٥٪ ناچاریه و ئه‌و ئۆتۆمبێله تایبه‌تانه‌ش له‌خۆده‌گرێت كه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه جگه له بازرگانان هاورده ده‌كرێن، رێكاره‌كانیش به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه جێبه‌جێده‌كرێت كه مۆدێلیان ٢٠٢٥ و سه‌روتریان هه‌یه".
ئاماژەی
بەوەشکردووە، "ئه‌م هه‌نگاوانه له چوارچێوه‌ی رێكخستنی كاره‌كانی هاورده‌كردنی
ئۆتۆمبێل، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كوالێتی و سه‌لامه‌تین، هه‌روه‌ها ئامانجیان
پاراستنی به‌كاربه‌ره له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه په‌سه‌ندكراوه‌كاندا
ناگونجێن".
باسی
لەوەشکردووە، ئامانجی بڕیاره‌كه كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی هاتووچۆ و رێكخستنی
كاره‌كانی هاورده‌كردنی هه‌ڕه‌مه‌كییه، به‌گوێره‌ی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی گشتی و
به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی.
پێشتر حكومه‌تی
عێراق، بڕی باج و گومرگی له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی هاویبرد و كاره‌بایی لابردبوو، به‌مه‌به‌ستی
هاندانانی هاوڵاتیان و بازرگانان بۆ هاورده‌كردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه كه به‌دۆستی
ژینگه و ئابووری ناسراون.