وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى عێراق دەڵێت، له‌ساڵى نوێ‌دا بڕیاردراوه قه‌رزێك بدرێته هاوڵاتیان و ئه‌وكه‌سانه‌ى ئاره‌زوویان هه‌یه ببنه خاوه‌نكارى تایبه‌تى خۆیان، دەشڵێت، "بڕى قه‌رزه‌كه زۆره و هیچ سوودێكیشى ناچێته‌سه‌ر".
ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی حكومه‌تى عێراق نوسیویه‌تى، "بەنیازە لەماوەی ساڵی ٢٠٢٦ـدا پاکێجێکی قەرز رابگەیەنێت".
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه،
له‌قۆناغى یه‌كه‌مدا، سوودمه‌ندبوان ئه‌وكه‌سانه‌ن كه پێشتر ناویان تۆماركردووه
له‌ڕێگه‌ى پلاتفۆڕمى (مه‌ن)ى وه‌زاره‌ته‌كه‌وه.
باس له‌وه‌شكراوه،
قەرزەکان بۆ ئەوکەسانەن کە ئارەزووی دەستپێکردنی پڕۆژەی خۆیان هه‌یه‌و قەرزەکانیش
بەسەر سێ جۆردا دابەشکراون کە بریتین لە (٢٠ ملیۆن دینار، ٣٠ ملیۆن دینار‌و ٥٠ ملیۆن
دینار، كۆى ئه‌وانه‌ش هیچ سوودێكى ناچێته‌سه‌رو ساڵانه‌ش وه‌رده‌گیرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌مه‌رجى
ئه‌و قه‌رزه، وه‌زاره‌ته‌كه‌ى عێراق جه‌ختیكردووه، "بۆ هه‌ریه‌ك له‌و ئۆفه‌رانه،
مەرجێک هه‌یه، ئه‌ویش دامەزراندنی دوو کرێکارە له‌و پڕۆژه‌یه‌ى كه قه‌رزه‌كه‌ى بۆ
وه‌رده‌گیرێت".