سەردێڕ:

بڕیاری لێخۆشبوون بۆ کرێی خوێندنی ئەم خوێندکارانە دەرکرا

PM:12:44:30/12/2025

6060 جار خوێندراوەتەوە

قایمقامیەتی چەمچەماڵ دەڵێت، لێخۆشبوون بۆ کرێی خوێندنی خوێندکارانی پەیمانگا و زانکۆکانی سنووری چەمچەماڵ دەرکراوه.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، قائیمقامیەتی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر راسپاردەی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی چەمچەماڵ، بە فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لەسەرجەم خوێندکارانی پارالێڵی سنووری چەمچەماڵ لە قۆناغی پەیمانگا و زانکۆکان ( دبلۆم و بەکالۆریۆس و ماستەر و دبلۆمی باڵا و دکتۆرا).

سەبارەت بە رێکارەکان ئاماژە بەوەکراوە، پێویستە خوێندکار پشتگیری ئەنجومەنی گەڕەک ( موختار) بهێنێت بۆ دیوانی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ بۆ ئەوەی نووسراو بۆ پەیمانگا و زانکۆکەی بکرێت بەمەبەستی لێخۆشبوون لە کرێی خوێندنەکەی.













گەلەری