وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگەیاند، ئۆكرانیا "هێرشی تیرۆریستی"ی له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان (درۆن)ه‌وه بۆ سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبونی ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی رووسیا له ناوچه‌ی نۆڤگۆرۆد ئه‌نجامداوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، سیست‌می به‌رگری ئاسمانی رووسیا هه‌موو ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه‌ی خستووەتەخوارەوە كه هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی رووسیا كه شوێنی نیشته‌جێبونی ڤلادمیر پوتنه.
ئه‌وه‌شی خستووەته‌ڕوو،
مۆسكۆ ئامانج و كاتی هێرشی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی رووسیای دیاریكردووه، دوای هه‌وڵی
هێرشكردنه سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونی پوتن، هه‌روه‌ها مۆسكۆ هه‌ڵوێستی خۆی له
دانوستانه‌كاندا ده‌گۆڕێت كه ئامانج لێی كۆتاییهێنان به شه‌ڕی ئۆكرانیایه.
لای خۆیه‌وه،
ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، تۆمه‌ته‌كانی رووسیای ره‌تكرده‌وه كه شوێنی
نیشته‌جێبوونی ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی رووسیای كردبێته ئامانج و به "ناڕاست"
وه‌سفیكرد.
زلێنسكی وتیشی،
"رووسیا هه‌وڵده‌دات پێشكه‌وتنه‌كانی دانوستانه‌كانی ئۆكرانیا و ئه‌مریكا
تێكبدات" و مۆسكۆی تۆمه‌تبار كرد به به‌كارهێنانی میدیا و په‌ره‌سه‌ندنی سه‌ربازی
بۆ فشارخستنه سه‌ر پرۆسه‌ی دانوستان.
هاوكات سه‌رۆكی
ئۆكرانیا هۆشداریشیدا له‌وه‌ی رووسیا خۆی ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی هێرش به
ئامانجگرتنی باڵه‌خانه حكومییه‌كان له كیێڤی پایته‌خت، داوای له ئه‌مریكا كرد
كه كار له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیا بكات و هه‌ڵوێستی روون بگرێته‌به‌ر بۆ رێگریكردن
له هه‌ر جۆره هه‌ڵكشانێكی ئه‌گه‌ری.