PM:03:25:29/12/2025
1232 جار خوێندراوەتەوە
پارتی و یەکێتی بۆ دەنگدان بە کاندیدی پارتی بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان رێککەوتوون و نەوەی نوێش کاندیدی هەیە بۆ ئەو پۆستە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستیپیکرد و دانیشتنەكە سوێندخواردنی ئەندامانی خولی شەشەمی یاسادانانی ئەنجومەنەكە لەخۆدەگرێت، پاشان دەستدەكرێت بەدەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان و هەردوو جێگرەكەی.
بەپێی زانیارییەکانیش پارتی و یەکێتی بۆ دەنگدان بە شاخەوان عەبدوڵا،
کاندیدی پارتی بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان رێککەوتوون.
هاوکات نەوەی نوێش کاوە عەبدولقادری کاندید کردووە بۆ پۆستی جێگری دووەمی
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.