کەشناسی هەرێم دەڵێت، شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران روو لە هەرێم دەکات و کەشەکە بەتەواوەتی دەیبەستێت، بەجۆرێک لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان پلەی گەرما دەچێتە ژێر سفر پلەی سیلیزی و زیاتریش.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، بەڵام بۆ سبەی بەیانی شەپۆلێکی تری بەفر و باران روو لە هەرێم دەکات.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، سەرەتا بەیانی زوو لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژئاوای پارێزگای دهۆک
دەستپێدەکات، پاشان دوای نیوەڕۆ، تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، بە سەنتەری
هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم و کەرکوکیشەوە.
دەشڵێت، پلەی
گەرما پێنج بۆ هەشت پلەی دیکە نزمتر دەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان بەبڕی ١٥ بۆ ٣٠
سانتیم بەفر دەبارێت و پلەی گەرماش دەچێتە ژێر سفر پلەی سیلیزی.
بەپێی پێشبنییەکانیان
سبەی ئێوارە و لە کاتەکانی شەودا شەپۆلەکە لاواز دەبێت و کەشەکە تاڕادەیەک ئاسایی
دەبێتەوە.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ٤ پلەی
سیلیزی
سلێمانی: ١
پلەی سیلیزی
دهۆک: ٤ پلەی
سیلیزی
زاخۆ: ٤ پلەی
سیلیزی
کەرکوک: ٤ پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە: ٢
پلەی سیلیزی
سۆران: ١ پلەی
سیلیزی
ئاکرێ : ٣ پلەی
سیلیزی
ئامێدی: -٢ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: -٧
پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٦
پلەی سیلیزی