سەردێڕ:

مووچەی مانگی ١٠ـی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

PM:04:49:28/12/2025

492 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت، رۆژی چوارشەممە ٣١ـی کانونی یەکەم، مووچەی مانگی ١٠ـی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڵاویکردەوە، رۆژی چوار شەممە ٣١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، مووچەی مانگی ١٠ـی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، هاوکات لەهەمان رۆژدا مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای ١ـی تەمووزی ٢٠٢٤، بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.













گەلەری