سەردێڕ:

بەهۆی بەفربارینەوە لە سنووری سیدەکان هەشت کەس بێسەروشوێنن

PM:01:34:28/12/2025

820 جار خوێندراوەتەوە

لە چیاکانی سنووری سیدەکان لە ئیدارەی سۆران هەشت کەس بێسەروشوێنن و حەوت شاخەوانیش داوای بەهاناوەچوون دەکەن کە لەناو بەفردا گیریانخواردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، "لە شەوی رابردووەوە هەشت کەسی سنووری سیدەکان کە مەڕوماڵاتیان هەیە و چوونەتە چیاکانی سنوورەکە، چارەنووسیان نادیارە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە شەوی رابردووەوە لەسەرهێڵن، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە هیچ لەبارەی چارەنووسیانەوە بزانین، هەموویان خەڵکی ناوچەکەن و حەوتیان ناسنامەیان دراوە بە ئەوان".
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران وتی، "نازانین لە بەفردا گیریان خواردووە یان چییان بەسەرهاتووە، ئەوەی هەیە دەتوانین بڵێین چارەنووسیان نادیارە".
وتیشی، "پێشتر هۆشداری دراوە کەس نەچێتە ناوچە سەختە بەفراوییەکان، بەڵام لە دوێنێوە تیمێکی حەوت کەسیی شاخەوانی لە چیایەکی سیدەکان گیریانخواردووە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن".


کەریم کەیفی - سۆران 













گەلەری