PM:05:14:22/12/2025
1064 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، لە ساڵی ٢٠٢٧ پڕۆژەی غازی ناسریە و عێراق بە توانای ٢٠٠ ملیۆن پێ سێجای رۆژانە دەکەوێتە کار.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، عیزەت سابیر، بریكاری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری غاز، سەردانی پرۆژەی غازی ناسریە و غەڕافی كردووە و وتی، لە چارەکی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٧ـدا پرۆژەی غازی كێڵگەكانی ناسریە و غەڕاف بە توانای ٢٠٠ ملیۆن پێ سێجای رۆژانە دەكەونەكار.
وتیشی، پرۆژەی غازی ئەم دوو كێڵگەیە چووەتە قۆناغێكی پێشكەوتووی جێبەجێكردنەوە، بە هاوكاری كۆمپانیای جیهانی بیكریوز.
ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتی نەوت و كۆمپانیای غازی باشوور پابەندن بە دابینكردنی پێداویستییە تەكنیكی و بیناسازییەكان لەو ماوە زەمەنییەی كە بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە لەو کاتەی دیاریکراوە.
پرۆژەكە بەشێوەیەكی راستەوخۆ بەشدار دەبێت لە كەمكردنەوەی سوتانی غازی هاوەڵ و كەمكردنەوەی دەردانی ژینگەیی و زیادكردنی ئاستی سودمەندبوون لە سامانە نیشتمانییەكان.