سەردێڕ:

دوایین زانیاری لەبارەی مووچە؛ پێش سەری ساڵ مووچە دابەشدەکرێت؟

PM:11:39:11/12/2025

1368 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی دارایی لە عێراق دەڵێت، خەرجکردنی مووچەی هەرێـم لەسەر ناردنی ١٢٠ ملیارەکەی داهاتی ناوخۆ وەستاوە و ئەگەر بینێرێت ئەوا بەغداش مووچە دەنێرێت. هەرچی مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ شە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو خۆی لێ بێدەنگ کردووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەپێی وتەی چاوگێکی دارایی عێراق هەوڵدەدەن پێش سەری ساڵ مووچە بە تەواوی دابەشکەن و مووچەی هەرێمیش لەسەر ناردنی ١٢٠ ملیارەکە وەستاوە.
هەرچی مووچەکانی مانگی ١١ و ١٢ـەشە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو هێشتا خۆی لێ بێدەنگ کردووە، چونکە دوو مانگ جیاوازی حەق وحسابی دارایی لەگەڵ بەغدا تا ئێستا رێکنەکردووەتەوە تا بەپێی رێککەوتن ئەو دوو مووچەیە مسۆگەر بکات، جیا لەوەش هەرێمیش کوردستان ئەمساڵ سەروو چوار ترلیۆن داهاتی ناوخۆی هەبووە و کەمتر لە ٨٠٠ ملیاری داوە بە بەغدا و سێ ترلیۆن دینارو نیوی ماوە کە بەشی زۆر زیاترلە دوو مووچەش دەکات.
بەغداش بۆئەمساڵ نزیکەی نۆ ترلیۆن دیناری بۆ مووچە ناردووە و بە ناردنی مووچەی مانگی ١٠ـش، بەغدا ئەمساڵ نۆ ترلیۆن و ٧٠٠ ملیار دیناری بۆ مووچە ناردووە.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو بۆ کۆتایی ساڵی رابردووش داهاتی ناوخۆی چەند مانگێکی رادەستنەکرد بۆیە بەغدا کاری بە مەقاسە کرد و ٤٤١ ملیاری بۆ مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو نارد بەڵام دیسانەوە ئەوەش دابەشنەکرا و نەدرا بە مووچە.
بۆیە چارەسەری سەرەتا وکۆتایی دوو مووچەکە پارە لە بەغداوە بێت یاخود نا لای حکومەتی ماوەبەسەرچووە، چونکە بەرپرسە لە خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران جا بە هەر رێگاوشێوازێک بێت.














گەلەری