PM:06:21:11/12/2025
684 جار خوێندراوەتەوە
لە سلێمانی کەمپینێکی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاریی لە مۆزەخانەی ئەمنە سورەکە بۆ زیانلێکەوتوانی چەمچەماڵ دەستپێکراوە و رێکخەرانی کەمپینەکەش دەڵێن، هەمووان لە سەرانسەری کوردستان و دەرەوەش دەتوانن بەشداربن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە کاتژمێر ١٠ـی سەرلەبەیانییەوە لە مۆزەخانەی ئەمنە سوورەکە، کەمپەینەکە بە بەشداریی مامۆستایانی ئاینی، هونەرمەندان، رێکخراوەکان و چین و توێژە جیاوازەکان دەستیپێکرد و کەمپینەکە ١٠ رۆژ دەخایەنێت.
هاوکات رێکخەرانی کەمپینەکەش بۆ ئێن ئاڕ تی باسیان لەوەکرد،
هەمووان لە سەرانسەری کوردستان و دەرەوەش دەتوانن بەشداربن.
کەمپەینەکە بۆ
ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و ئامانج لێی کۆکردنەوەی هاوکارییە بۆ
زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ و تەکیە و شۆڕش.