سەردێڕ:

بانکی ناوەندی ئەمریکا سودی بانکی کەمکردەوە

AM:11:15:11/12/2025

300 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی ئەمریکا بۆ سێیەم جار سودی بانکیی کەمکردەوە، بەمەش نرخی نەوت و زێڕ گۆڕانکارییان بەسەرداهات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بانکی ناوەندیی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەیەکدا رێژەی سوودی بانکی بە رێژەی ٪٠،٢٥ دابەزاند کە ئەمەش نزمترین ئاستە لە ماوەی نزیکەی سێ ساڵی رابردوودا.

دوابەدوای ئەم بڕیارەی بانکی ناوەندیش، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ نزیکەی ٦٢ دۆلار نزمبووەوە و بەمەش بەراورد بە دوێنێ ١٣ سەنت لە نرخەکەی دابەزیوە.

هاوکات، نرخی ئۆنسەیەک زێڕیش لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا بۆ چوار هەزار و ٢٥٠ دۆلار بەرزبووەوە بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک نرخەکەی شکا و هەر ئۆنسەیەک بۆ چوار هەزار و ٢١٠ دۆلار دابەزی.













گەلەری