سەردێڕ:

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەڵوەشاندنەوەی سزای قەیسەری لەسەر سوریا پەسەندکرد

AM:10:18:11/12/2025

380 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی یاسای قەیسەر بۆ سەر سوریا پەسەند کرد، ئەمەش لە چوارچێوەی تاوتوێکردنی بودجەی بەرگری ساڵی ٢٠٢٦ـدا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە کۆدەنگی بڕیاریاندا سزای قەیسەر لەسەر سوریا هەڵبگرن، کە بە هەنگاوێگی گرنگ دادەنرێت بۆ بووژاندنەوەی ئابووریی سوریا.

یاسای قەیسەر لە ساڵی ٢٠١٩ بەسەر سوریادا سەپێنرا کە کەسایەتی و کۆمپانیا و دامەزراوەکانی تایبەت بە بەشار ئەسەدی کربووە ئامانج، ئەمەش لە لایەنی ئەمنی و ئابووریەوە زیانی زۆری لە سەر سوریا درووستکردبوو.

 

 













گەلەری