بانکی ناوەندیی ئەمریکا بۆ سێیەم جار لە ئەمساڵدا رێژەی سوودی دابەزاند، دوای ئەوەی چەندین جار سەرۆکی ئەمریکا داوای کردبوو رێژەکە کەم بکرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٠ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا، رێژەی سوودی بانکی بە بڕی ٢٥ خاڵی بنەڕەتی کەم کردەوە، بەمەش رێژەی سوود گەیشتە نێوان ٣.٥٠٪ کە ئەمە نزمترین ئاستە لە ماوەی نزیکەی سێ ساڵی رابردوودا.
جیرۆم پاوڵ،
سەرۆكی بانكی ناوەندی ئەمریکا وتی، "لە دوای کۆبوونەوەی مانگی تشرینی یەکەمەوە هیچ
داتایەکی نوێی هەڵئاوسان بڵاو نەکراوەتەوە و ئەمەش ئاماژەیە بۆ نادڵنیایی لە
بازاڕەکاندا، کە وەبەرهێنەران و داڕێژەرانی سیاسەت پشت بە داتای ورد دەبەستن بۆ رێنماییکردنی
سیاسەتە ئابوورییەکانیان.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، "دۆخی بازاڕی کار خاوبووەتەوە، هەڵئاوسانیش تاڕادەیەک بەرزە و
مەترسی بەرزبوونەوەی هەڵئاوسان هەیە".
هاوکات دوابەدوای
قسەكانی جیرۆم پاوڵ و بڕیارەكەی بانكی ناوەندی ئەمریكا، راستەوخۆ نرخی زێڕ لە
بۆرسەی جیهانی رووی لە بەرزبوونەوە كرد و بەهای یەك ئۆنسە لەو کانزا زەردە
گەیشتە چوار هەزار و ٢٣٥ دۆلار و پێشبینی زیاتریش دەكرێت.