PM:12:39:28/11/2025
728 جار خوێندراوەتەوە
شاندی حکومەتی عێراق گەیشتە کێڵگەی کۆرمۆر و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەسەر هێرشەکە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، شاندێکی ئەمنی و تەکنیکی گەیشتنە کێڵگەی غازی کۆرمۆر و لێکۆڵینەوە دەکەن لە هێرشەکە و بڕیارە زنجیرەیەک کۆبوونەوە بکەن و راپۆرتێکی ورد ئامادە بکەن بۆ محەمەد شیاع سودانی.
هاوکات وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق
دەڵێت، شاندەکە دەبێت لە ماوەی ٧٢ کاتژمێرا ئەنجامی هاتنەکەیان رابگەیەنن و زەرەر
و زیانەکانیش بڵاوبکەنەوە.
شاندەکە پێکهاتووە لە:
- عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق.
- حەمید
شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق.
- سمکۆ نازم، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری ئاسایشی فیدڕاڵی.
- ژمارەیەک ئەفسەر لە سەرۆکایەتی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان.
- بەڕێوبەری گشتی هەواڵگری و دژەتیرۆر.