PM:07:31:27/11/2025
600 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق دەڵێت، پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش سەبارەت بە هێرشی سەر كێڵگەی کۆرمۆر و ئاشکراکردنی بكەرانی ئەو هێرشە بکرێت .
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێكدا دەشڵێت، بە تووندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەن کە کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی و بووە هۆی زەرەر و زیانگەیاندن لە وزەی كارەبای هەرێم و شارەكانی دیكە.
وتی، هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر تاوانێکی
قێزەون و هەوڵێکی شکستخواردووە بۆ بەئامانجگرتنی ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی بەدیهاتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی
گشتگیر و جددی بۆ ئاشکراکردنی وردەکاری و ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە کردەوە و داوای
لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان کرد ریزەکانیان یەکبخەن و پێکەوە کار بۆ بەرژەوەندییە
باڵاکان بکەن، بۆ ئەوەی رێگە لە هەر هەوڵێک بگیرێت بۆ درووستکردنی توندوتیژی و
پشێوی.