سەردێڕ:

مارک ساڤایا: ئەم وڵاتە شوێنی گرووپە چەکدارەکانی تیانابێتەوە

PM:05:13:27/11/2025

836 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری ترەمپ لە عێراق، دڵنیای دەدات کە پشتیوانی هەرێمە و هەڕەشە لە گروپە چەکدارەکان دەکات و دەڵێت، ئەم وڵاتە شوێنی ئەوانی تیانابێتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، مارک ساڤایا، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا لە عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، گروپە چەکدارەکان کە بە شێوەیەکی نایاسایی و بە ئەجێندای بیانی دوژمنکارانە دەجووڵێن، دوێنێ هێرشێکیان بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر ئەنجامدا.

وتیشی، پێویستە حکومەتی عێراق ئەو کەسانە دەستنیشان بکات کە بەرپرسیارن لەم هێرشە و دادگاییان بکات و لە عێراقێکی سەروەردا جێگەی ئەو جۆرە گروپە چەکدارانە نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمەریکا بە تەواوی پاڵپشتی ئەم هەوڵانە دەکات و بە پێویستی دەزانێت بەدواداچون بۆ هەموو ئەو گروپە نایاساییانە بکرێت و لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت و ئەمریکا پشتیوانی لە کوردستانێکی بەهێز دەکات لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوو و سەقامگیردا.

هەروەها هانی بەغدا و هەولێر دەدات کە هاوکارییە ئەمنییەکانیان قووڵتر بکەنەوە و لە نزیکەوە کار بکەن بۆ پاراستنی ژێرخانی ئابووری و وزە و ئەمەریکا پابەندبوونی پتەوی خۆی بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی عێراق لە بەرزکردنەوەی تواناکانی بەرگری و بنیاتنانی هێزە نیشتمانییەکانی دووپاتدەکاتەوە.













گەلەری