سەردێڕ:

پەیامی بەریتانیا و فەڕەنسا لەبارەی هێرشەکەی کۆرمۆر

PM:02:49:27/11/2025

896 جار خوێندراوەتەوە

کاردانەوەکان دژی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر فراوانتر دەبێت و بەریتانیا و فەڕەنساش ئیدانەی هێرشەکە دەکەن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەولێر دەڵێت، بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەن کە شەوی رابردوو کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر و هێرشکردنە سەر هەر ژێرخانێکی بنەڕەتی هەڕەشە لە سەقامگیری عێراق و سەلامەتی گەلەکەی دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، شانشینی یەکگرتوو لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکان وەستاوە و پشتگیری هەوڵەکانی پاراستنی دامەزراوە بنچینەییەکان دەکات و داوا دەکەن لێپێچینەوە لەگەڵ ئەوانەدا بکرێت کە بەرپرسیارن.
هاوکات، پاتریێک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس وتی، 
بە توندترین شێواز ئیدانەی هێرشەکەی دوێنێ شەو بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەن و وتیشی، ژێرخانی وزە سوود بە سەرجەم هاوڵاتییان دەگەیەنێت و فەرەنسا پابەندی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ ئاسایشی عێراق و لە ناویشیدا بۆ کوردستان.













گەلەری