سەردێڕ:

بەم هەنگاوانە پارێزگاری لە پێستت بکە

AM:08:59:17/10/2025

452 جار خوێندراوەتەوە

خانمان دەبێت لە هەموو تەمەنەکاندا گرنگی بە پێستیان بدەن لە ڕێگای بەکارهێنانی کەرەستەی تایبەتییەوە بۆ ڕێگریکردن و دواخستنی دەرکەوتنی چرچی لەسەر ڕووخسار بەتایبەت پێش ٣٠ ساڵیدا.


ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژەی بە شەش ڕێنمایی کردووە بۆ گرنگیدان بە پێست پێش چوونە ناو تەمەنی ٣٠ ساڵییەوە، بەم جۆرە:

١.کرێمی تایبەت بەکاربهێنە بۆ ژێر چاوەکانت بۆ ڕێگریکردن لە چرچبوونی پێستی ئەو ناوچەیە.

٢.هەفتەی جارێک بۆ دوو جار پێستی ڕووخسارت پاكبکەرەوە لە خانە مردووە کەڵەکەبووەکان و پیسییەکان.

٣.ڤیتامینCبۆ ڕووخسارت بەکاربهێنە بۆ پارێزگاریکردن لە گەشی و گەنج مانەوەی پێستت و ڕێگریکردن لە دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون لە پێستدا.

٤.کرێمی تایبەت بە ڕێگریکردن لە چرچبوونی ڕووخسار بەکاربهێنە کە دەوڵەمەند بێت بە دژە ئۆکسید.

٥.ماسک بۆ ڕووخسارت بکە بە جۆرێک لە کەرەستەی سروشتی پێکهاتبێت.

٦. دڵنیابە لە بەکارهێنانی دژەخۆر تەنانەت گەر بۆ چەند خولەکێكیش لە ماڵەوە چویتە دەرەوە.




 
 

 













گەلەری