AM:11:10:16/10/2025
3520 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێم و دوای ئەنجامدانی عومرە، ژنە عومرەکارێکی کورد کۆچی دوایی کرد، وتیشی، ئەمە دەیەمین عومرەکاری کوردە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سعودیەوە کۆچی دوایی بکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومەەی هەرێم لە لێدوانێکدا وتی لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێم و دوای ئەنجامدانی سونەتی عومرە، عومڕەکارێکی کورد لە سنووری لە مەرزی عەرعەر لە سعودیە کۆچی دوایی کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، عومڕەکارەکە خەڵکی کەلارە و تەمەنی
٨٨ ساڵ بووە و هیچ نەخۆشییەکی نەبووە، هەر ئەمرۆ بڕیارە تەرمەکەی لە شاری کەلار
بەخاک بسپێردرێت.
کاروان ستونی وتیشی، ئەمە دەیەمین عومڕەکاری
کوردە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سعوودیەوە کۆچی دوایی بکات و یەکەم عومرەکاری کوردە
کە لە دوای بە جێگەیاندنی سونەتی عومرە تەرمەکەی لە شارەکەی خۆیدا بەخاک بسپێردرێت.