سەردێڕ:

بەهای کانزا زەردەکە دووبارە بەرزبووەوە

AM:08:28:16/10/2025

18744 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆش نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بەروارد بە دوێنێ زیاتر لە ٢٠ دۆلار بەرزبووەوە؛نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٦٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و ٢٢١ دۆلار و ١٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٢٠ دۆلار بەرزبووەوە، هاوشانی زێڕ نرخی زیویش بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و ئۆنسەیەک لەو کانزایە بە ٥٣ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

ئابووریناسان هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دەگەڕێننەوە بۆ گرژییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین و چاوەڕوانییەکان بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا.

سەبارەت بەو بابەتە سەرۆکی بەشی ستراتیجی لە کۆمپانیای راوێژکاریی (بلوو لاین فیوچەرز) وتوویەتی، "زێڕ دەتوانێت بە ئاسانی بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوەی و چاوەڕوانکراوە نرخەکەی تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ بگاتە سەرووی پێنج هەزار دۆلار."

لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٧٤٣ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٦٧ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٩٠٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٩٩٢ هەزار دینارە

 













گەلەری