PM:11:01:16/10/2025
632 جار خوێندراوەتەوە
سروە عەبدولواحید، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە سلێمانی بە توندی وەڵامی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی دایەوە و پێیان دەڵێت، هەردووکتان بۆ دزی کردن کلکی یەکترن، پێشیان دەڵێت، باشترە کە بێدەنگبن چونکە خەڵک دەزانێت بایی چەندن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە سلێمانی لە پەیامێکدا وەڵامی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی دایەوە و وتی، هەردووکتان لە دزیکردندا هاوبەشی یەکترن و هەموو خەڵکیش دەزانێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پارتی و یەکێتی ٣٤
ساڵە سەرجەم داهاتەکانی هەرێم دەدزن و هیچیان بۆ هاوڵاتیانی هەرێم نەکردووە.
دەشڵێت، هەردووکتان بۆ دزی کردن کلکی
یەکترن و واباشترە هیچ نەڵێن چونکە خەڵک دەزانێ بایی چەندن.