PM:04:31:16/10/2025
5468 جار خوێندراوەتەوە
بڕیاری بڕینی بەشەخۆراک بۆ مووچە بەرزەکان لە عێراق چووە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەمڕۆ، وەزیری بازرگانی عێراق وتی، بەشەخۆراک بۆ خەڵکی کەمدەرامەت و هەژارە، نەک بۆ کەسانی پلە باڵاو و خاوەن مووچەی بەرز.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەسیر غەریری، وەزیری بازرگانیی عێراق وتی، “لە قۆناغەکانی داهاتوو گۆڕانکاریی گەورە بەسەر میکانیزمی دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاوڵاتییاندا دەهێنین، دادپەروەرانە نییە فەرمانبەرێک مووچەکەی سەروو ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار دیناربێت بخرێتە ئاستی کەسێکەوە کە هیچ سەرچاوەیەکی جێگیریی دارایی نییە”.
دەشڵێت، "سیستمی بەشەخۆراکی مانگانە لە ساڵی ١٩٩٠ـەوە دامەزراوە، ئەو سەردەمە سەرچاوەکانی بژێویی خەڵک سنوورداربوون، بەڵام ئەمڕۆ بارودۆخەکە تەواو جیاوازە، کەسانێک هەن مووچەکانیان نزیکە لە دوو ملیۆن دینار و بەشەخۆراکی مانگانەش وەردەگرن، ئەمەش دادپەروەرانە نییە”.