سەردێڕ:

چارەنووسی مووچەی چوار مانگی کۆتایی ئەمساڵ

AM:10:01:16/10/2025

17152 جار خوێندراوەتەوە

پرسی مووچە هێشتا وەک خۆی ماوەتەوە، ئەوەی هەیە ئەوەیە کە بەغدا بەهۆی گومانی لە هەرێم بڕیاریداوە دوای ٣٠ رۆژ لە رادەستکردنی نەوتەکە و دواتر ١٢٠ ملیارەکە مووچەی مانگی هەشت بنێرێت، حکومەتی ماوەبەسەرچووش تاوەکو ئێستا ١٢٠ ملیاری داهاتی نانەوتیی مانگەکانی هەشت و نۆی رادەستی بەغدا نەکردووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، بەهۆی پابەند نەبوونی هەرێمەوە، مووچەی چوار مانگی کۆتایی ئەمساڵ چارەنووسیان نادیارە، تاکە مووچە کە پێدەچێت چارەنووسی یەکلابووبێتەوە موچەی مانگی هەشتە، کە چاوەڕێدەکرێت لەگەڵ موچەی مانگی ١٠ـی عێراق رەوانەی هەرێم بکرێت.

لەسەر پرسی مووچەش سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە سلێمانی وتی، قسەیان لەگەڵ سودانی و بەرپرسانی بەغدا کردووە و ئەوان پێیان وتون ناردنی مووچە پەیوەستە بە بەردەوامی رادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتیی هەرێم، بەڵام پارتی و یەکێتی تاوەکو ئێستا ١٢٠ ملیاری داهاتی نانەوتییان رادەست نەکردووە و ئامادەنین پرسی داهاتی نانەوتی یەکلایی بکەنەوە، دەشڵێت لە بەغدا پێیان وتوە دوو حزبە دەسەڵاتدارەکەی هەرێم گرفت دروستدەکەن و پابەندی رێککەوتنەکان نابن.

کورت و پوخت ئەوەی هەیە ئەوەیە، تەنها مووچەی مانگی هەشت کە پێدەچێت چارەنووسی دیاربێت ئەوەش دوای ٣٠ رۆژ لە رادەستکردنی نەوت و ناردنی ١٢٠ ملیارەکە لەگەڵ مووچەی مانگی ١٠ـی بەغدا خەرج دەکرێت.

 

 













گەلەری