سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

AM:08:12:17/10/2025

296 جار خوێندراوەتەوە

لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی خاوی برێنت بە ٦١ دۆلار و ٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک نزمبووەوە.


ئەمڕۆ هەینی ١٧ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک نزمبووەوە و بە ٥٧ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

گۆڕانکاری لە نرخی نەوت لە دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمەوە دێت، هەروەها پرسی ئاگربەستی ئیسرائیل و غەززە لەدوای ئەوەی هەردوو حەماس و ئیسرائیل رازی بوون بە قۆناغی یەکەمی ئاگربەستەکە.














گەلەری