سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە کەرکوک دەڵێت، ١٦ـی ئۆکتۆبەر رۆژێکی رەشە بۆ پارتی و یەکێتی، ئاسەوار و زیانەکانی هەرگیز کاڵنابێتەوە و کۆتایی نایەت. دەشڵێت، "یەکێتی و پارتی ٩٠٪ـی پۆستەکانی کەرکوکیان رادەستی عەرەب و تورکمان کردووە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئومێد محەمەد، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە کەرکوک لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا وتی، لە رووی ئیدارییەوە بارودۆخی ئێستای کەرکوک زۆر خراپترە و یەکێتی و پارتی ٩٠٪ پۆستەکانی کەرکوکیان رادەستی عەرەب و تورکمان کردووە و هەرگیز و عەرەب و تورکمان هێندەی ئێستا پۆستیان بەدەستەوە نەبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، رێژەی
دەمەزراندن و ژمارەی فەرمانبەرانی کورد لەفەرمانگەکانی کەرکوک زۆر کەمبووەتە و دوای
١٦ـی ئۆکتۆبەر تاکە هێز بەرگری لەکورد کردبێت لەکەرکوک نەوەی نوێ بووە.
وتیشی، زۆر شەرمە بۆ
پارتی و یەکێتی ئێستا هەمووشانازیان ئەوەیە بڵێن ئاڵای کوردستان هەڵدەکەین ،
لەکاتێکدا کەرکوک بەدرێژایی مێژوو خوێنی بەخشیوە کەچی تازە پارتی و یەکێتی هەوڵی هەڵکردنی
ئاڵا دەدەن، بەڵام هەموو پارتی و یەکێتی کۆبکەوە ناتوانن ئاڵایەکی کوردستان بدەنە
دەستی پەیکەری پێشمەرگە لەکەرکوک.
باسی لەوەشکرد، پێش
ریفراندۆم جگە لە شاسوار عەبدولواحید کەس بوێری نەبوو بڵێت ریفراندۆم بۆ لەدەستدانی
خاکی هەرێمه، هەر نەوەی نوێشبوو راکان و جبوری راپێچی دادگا کرد و زیندانی و سزا
درا.
دەشڵێت، هەتا پارتی و یەکێتی
نوێنەرایەتی کورد بکەن لەکەرکوک بارودۆخی هاوڵاتیان خراپتر دەبێت، یەکێتی و پارتی
دەڵێن لەکەرکوک دەسەڵاتمان وەرگرتووەتەوە، بەڵام ئەگەر وایە بۆ یاسای هەڵوەشاندنەوەی
بڕیارەکانی رژێمی بەعس جێبەجێ ناکەن.
ئومێد محەمەد وتیشی، هەموو
رۆژێک مامۆستایانی کورد لەکەرکوک بەهۆی بێ مووچەییەوە خۆپیشاندان دەکەن و داوادەکەن
بخرێنەسەر عێراق.