PM:11:50:16/10/2025
936 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، ئەمشەو نرخی بەنزین لە سلێمانی بەرزبووەتەوە و بەشێوەیەک بۆهەر لیترێك ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە و گازوایلیش ١٧٥ دینار چووەتە سەر نرخی ئێستای.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بەنزینخانەیەكی شاری سلێمانییەوە دەست ئێن ئاڕ تی كەوتووە، نرخی بەنزین و گازوایل لە بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی بەرزبووەتەوە، بەجۆرێك نرخی هەر لیترێك گازوایل ١٧٥ دینار چووەتە سەر نرخی ئێستای، نرخی بەنزینیش بەهەر سێ جۆرەكەی نۆڕماڵ، موحەسەن و سوپەر، بۆ هەر لیترێك ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.
هاوکات بۆ
زانینی هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و گازوایل، ئێن ئاڕ تی چەند جارێك
پەیوەندی كرد بە بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی، بەڵام
پەیوەندییەكان بەردەست نەبوون.
ئەلەند قادر - سلێمانی