١٦ى ئۆکتۆبەرى ٢٠١٧ لە ئەنجامی ریفراندۆمەوە سەری هەڵدا و بەوهۆیەوە کوردستان نیوەی خاکەکەی لەدەستدا و تانکەکانى عێراق لە باشورى کەرکوکەوە پەلامارى سەنگەرەکانى پێشمەرگەیاندا و لە ماوەى کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر کۆنترۆڵیان کرد و نزیکەی ١٠٠ پێشمەرگە بە کوشتدران و شەهیدبوون و بەرپرسەکانى یەکێتى و پارتى بەرەو سلێمانى و هەولێر هەڵهاتن کە پێشتر دەیانوت، تا دوادڵۆپى خۆێنیان بەرگرى دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، زیاتر لە هەشت ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دۆڕاندنی کەرکوک لەلایەن جووت حزبی دەسەڵاتدار، کە نزیکەی ٢٠ رۆژ پێش رووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی و سەرجەم لایەنەکانی دیکەى هەرێم ریفراندۆمیان کرد و پەنجەی بەڵێیان بۆ مۆرکرد، تەنها شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ نەبێت کە وتى، "ریفراندۆم ئەنجامى خراپى لێدەکەوێتەوە و بۆ دروستکردنى دەوڵەت نییە".
١٦ی ئۆکتۆبەر، رەنگدانەوەی ریفراندۆم
بەرپرسانى یەکێتى و پارتى و حزبەکانى دیکەش
بەبێ گوێدانە هۆشدارییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکە و خوێندنەوەى واقیعى سیاسی
ناوچەکە و جیهان ریفراندۆمیان کرد و ئەنجامەکەشى لە ١٦ى ئۆکتۆبەردا رەنگى دایەوە و
عێراق هێرشى دەستپێکرد و بەو هۆیەوە کوردستان ٥١٪ خاکەکەی لەدەستدا.
ئۆپراسیۆنی سەپاندنی ئاسایش لە کەرکوک
بەرەبەیانی ١٦ ئۆکتۆبەر ٢٠١٧، سوپای عێراق و
حەشدی شەعبی لە باشور و رۆژئاواى کەرکوک و شارۆچکەکانی خورماتوو، داقوق و نزیک
حەویجە هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و هێرشەکەیان
ناولێنابوو"سەپاندنى ئاسایش لە کەرکوک" .
ئەو شوێنانەی راستەوخۆ کۆنتڕۆڵکران
لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای عێراق و سەربازگەى
کەى وەن و فڕۆکەخانەى سەربازى کەرکوک لەگەڵ ناحیەى لەیلان و چەند سەربازگەیەک و
شاری خورماتوو راستەوخۆ کۆنترۆڵکران.
کێ بوون ئەوانەی رادەستکردنی کەرکوکیان واژۆ
کرد؟
سەربارى شەهیدبوونى نزیکەی ١٠٠ پێشمەرگە، بەڵام
فەرماندە و بەرپرسەکان هەڵهاتن و تەنانەت بەشێک لە پێشمەرگە و فەوج و لیواکانیشیان
بەبێ ئاگادارکردنەوە جێهێشت. ئەو کات بافڵ تاڵەبانی ئاشکرایکرد، کە بە ئاگاداری
سەرکردایەتی یەکێتی رێککەوتنیان لەگەڵ هێزە عێراقیەکان کردووە، هاوکات پارتیش
لە ١٧ی ئۆکتۆبەر لە سنوری شنگال و مەخمور و گوێر کشایەوە.
ئەو شوێنانەی لە قۆناغی دووەمی هێرشەکاندا
داگیرکران
لە قۆناغى دووەمیشدا هێرشەکە بۆ سەر ناوچەکەى
تەماسى پێشمەرگە لە سنورى پارێزگاکانى دیالە و نەینەوا دەستى پێکرد و لە ماوەى ٤٨
کاتژمێردا هێزە ئەمنییەکانى عێراق گەیشتە خانەقین و ناوچەى تبج و باشورى دوز، لە
باکور و رۆژهەڵاتى نەینەواشەوە تا دواین خاڵى سنورى پێشمەرگە و عێراق پێشڕەویان
کرد و گەیشتە قەزاى مەخمور و گوێر و شنگالیش کۆنترۆڵکرا.
دەرئەنجامەکانی هەڵهاتنی پارتی و یەکێتی
بە هەڵهاتنى فەرماندە و سەرکردەکانى یەکێتى و
پارتى کە پێشتر دەیانوت، تا دوادڵۆپى خۆێنیان بەرگرى دەکەن، شیرازەى بەرەکانى جەنگ
تێکچوو و پێشمەرگە تا نزیک هەولێر و لە باکور و رۆژهەڵاتیشەوە گەڕایەوە بۆ نزیک
هێڵى ٣٦ کە پێشتر بە بڕیارى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پاراستنى هەرێمى کوردستان
دیاریکرابوو، بەوەش سنورى هەرێمى کوردستان کە پێشتر ریفراندۆم گەیشتبووە چیاکانى
حەمرین گەڕایەوە بۆ سنورى راپەڕینى ١٩٩١ و زۆربەى خاکەکەى کە دەوترێت ٥١٪ بووە
کەوتەوە لاى حکومەتى عێراق.
شکستی لەدەستدانی ٥١٪ خاکی کوردستان
لە دەستدانی لە سەدا ٥١ خاکی کوردستان بۆ هەرێم
شکستێکی گەورەبوو بە تایبەت دوای ئەوەی توانیبووی لە شەڕی دژ بە داعش دا ئەو رووبەرە
کۆنترۆڵ بکاتەوە، پیشمەرگە بووە بە ژمارەیەکى کاریگەر لە ناوچەکەدا، بەڵام بەهۆى
نەخوێندنەوەى واقیعى سیاسییەوە بە چاوتروکاندنێک خاکی پیرۆزی کوردستان فرۆشرا.