PM:12:33:16/10/2025
660 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی عێراق بڕی ١٥ ملیار دیناری وەک شایستەی گەنمی جوتیارانی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ رەوانەکرد و ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، بڕی ١٥ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار وەک شایستەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٥ لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم.
روونیشیکردەوە،
شەش ملیار دینار بۆ جوتیارانی سلێمانی، پێنج ملیار دینار بۆ هەولێر و چوار ملیار و
٥٠٠ ملیۆن دیناریش بۆ دهۆکە.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە ئەمڕۆوە لە
هەولێر دەست بە دابەشکردنی پارەکە دەکرێت و هەفتەی داهاتووش لە سلێمانی و دهۆک
دەست پێدەکات.
وەزارەتی بازرگانی جەختیشیکردەوە، بەپێی رۆژی رادەستکردنی
گەنمەکانیان بۆ ئەو جووتیارانەی لە یەک تۆن هەتا ٥٠ تۆنیان لێ وەرگیراوە شایستەکان
وەردەگرن، پاشان ئەوانەی بڕی زیاتریان رادەست کردووە وەریدەگرن.