PM:10:33:16/10/2025
660 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دەڵێت، بڕیاریانداوه له چه‌ند مانگی داهاتوودا هه‌ریه‌ك له ئه‌پلیكه‌یشن و یاریه‌كانی پەبجی مۆبایل و فۆرتنایت و رۆبلۆکس قه‌ده‌غه‌بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، مه‌نسور عه‌لی، یاریده‌ده‌ری بریكاری وه‌زیری ناوخۆی عێراق بۆ كاروباری پۆلیس له چاوپێكه‌وتنێكدا وتی، "له چه‌ند مانگی داهاتوودا یارییه ئه‌لیكترۆنیه‌كانی وه‌ك PUBG و Fortnite و Roblox قه‌ده‌غه ده‌كرێن و راده‌گیرێن، به‌و پێیه‌ی بوونه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌فیڕۆدانی كات و پاره‌ی منداڵان و هه‌رزه‌كاران".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
"قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌م یارییانه له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای ژماره ٢ـی ساڵی ٢٠١٣
ده‌بێت كه هاورده‌كردن و به‌رهه‌مهێنان و مامه‌ڵه‌كردن و فرۆشتنی ئه‌و یارییانه
قه‌ده‌غه ده‌كات كه هانده‌ری توندوتیژی و یارییه ئاگرینه‌كانن كه هه‌ڕه‌شه له
ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی وڵات ده‌كه‌ن".