سەردێڕ:

کاندیدێکی نەوەی نوێ: توانیمان ئەو ١٠٠ هەزار دینارەی لە خانەنشینان بڕدرابوو بۆیان بگەڕێنینەوە

AM:10:22:16/10/2025

904 جار خوێندراوەتەوە

کاندیدێکی نەوەی نوێ دەڵێت، بە نوسراوی فەرمی داوایان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە بۆ گێڕانەوەی ١٠٠ هەزاری خانەنشینی کە لە خانەنشینان بڕدرابوو لە مانگی سێ و چوارەوە و داواکارییەکەیان قبوڵکراوە، وتیشی، پارتی و یەکێتی ئەو نوسراوەشیان کردووە بە دەستکەوت کە نەوەی نوێ ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی کردووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، رێبوار ئەورەحمان، ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز و کاندیدی نەوەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق وتی، بە نوسراوی فەرمی داوایان لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە ئەو ١٠٠ هەزار دینارەی لە مانگی سێ و چوارەوە لە خانەنشینانی هەرێم بڕدرابوو بۆیان بگێڕنەوە.

وتیشی، سودانی بە نوسراو داواکەیانی قبوڵکردووە و داوای خەرجکردنی پارەکەی لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە.

دەشڵێت، پارتی و یەکێتی بە دزینی نەوت و داهات و باج و رسومات تێر ناخۆن، ئەو نوسراوەشیان کردووە بە دەستکەوت کە نەوەی نوێ ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی کردووە.

جەختیشیکردەوە، جارێکی تریش پارتی و یەکێتی هەر چییان وت درۆ دەکەن.

 

 













گەلەری