سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت، لەگەڵ سەرۆکی رووسیا لە پایتەختی هەنگاریا کۆدەبێتەوە، بەڵام کاتی کۆبوونەوەکەی دیارینەکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس نووسیویەتی، لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا، لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا کۆدەبێتەوە.
ئەو
قسانەی سەرۆکی ئەمریکا دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی هات لەگەڵ پوتن، کە بە
پەیوەندییەکی سەرکەوتوو باسی لێوەکرد.
ئاماژەی
بەوەشکرد، "بڕیارماندا هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەک بۆ راوێژکارە باڵاکانمان ئامادە
بکەین، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە سەرپەرشتیی کۆبوونەوەکە دەکات.
باسی لەوەش
کردووە، "لەگەڵ پوتن لە شوێنێک کە پێشتر رێککەوتووین لەسەری لە بوداپێستی
پایتەختی هەنگاریا، یەکتر دەبینین بۆ ئەوەی بزانین ئایا دەتوانین جەنگی رووسیا و
ئۆکرانیا کۆتایی پێبهێنین".
کۆتا جار کە
ئەو دوو سەرۆکە چاویان بە یەکدی کەوت، لە رۆژی هەینی ١٥ـی ئابی ٢٠٢٥ بوو، شوێنی
کۆبوونەوەکەشیان ویلایەتی ئالاسکا بوو لە ئەمەریکا.
تەوەری سەرەکی
کۆبوونەوەی نێوانیشیان لە بارەی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا و پەرەدان بە
پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان ئەمەریکا و رووسیا بوو.