PM:06:43:16/10/2025
1096 جار خوێندراوەتەوە
چالاکوانان و بەشێک لە رەوەندی کوردی لە بەریتانیا لە ساڵیادی ١٦ـی ئۆکتۆبەردا گردبوونەوە و دەڵێن، پارتی و یەکێتی خاکی کوردستانیان فرۆشتووە و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن بۆ ئەم هەڵبژاردنە دەنگ بە حزبانە نەدەنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، رێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتی بەریتانیا بە بۆنەی هەشتەمین ساڵڕۆژی خیانەتی گەورەی شانزەی ئۆکتۆبەر لە هەر یەک لە شارەکانی ( لەندەن، بێرمینگهام، مانچستەر، نیوکاسڵ، گلاسگۆ) لە ژێر ناونیشانی ( شانزەی ئۆکتۆبەر خیانەتێکی لەبیر نەکراو) لەبەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی ماوەبەسەرچوو گردبوونەوە.
هاوکات لە گردبوونەوەکەدا چالاکوانان داوای سزادان و دادگایی
کردنی ئەو گروپە دەکەن لە سەرانی بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی کە بەپێی رێکەوتنێکی
نهێنی لە سەدا ٥١ و خاکی کوردستانیان بەخشی و خیانەتیان لە خوێنی شەهیدان و پێشمەرگە
و خاک و خەڵکی کوردستان کرد.
هەروەها داوایان کرد ئێستا هاوکاتە لەگەڵ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێڕاق، بۆیە
داوا لە خەڵکی کوردستان و بەتایبەت ناوچە کێشە لەسەرەکان دەکەن کە بەدەنگەکانیان
سزای یەکێتی و پارتی بدەن و جارێکی تر دەنگیان پێ نەدەن و سزیان بدەن وە دەنگ بدەن
بەو هێزە کوردیانەی تر کە کار دەکەن لە پێناو خاک و خەڵکی کوردستان وە کار دەکەن لە
پێناو گەڕانەوەی خاکی داگیرکراوی کوردستان .
ئاوات جەمال ساڵح