PM:09:24:16/10/2025
508 جار خوێندراوەتەوە
ئاسایشی ئیداره‌ی راپه‌ڕین دەڵێت، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائمقامیه‌تی رانیه پشكنین بۆ چه‌ند جۆرێك له خورما كرا كه به‌شێوه‌ی ناته‌ندروست هاورده‌ی سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین ده‌كران و له ئه‌نجامدا ده‌ست به‌سه‌ر ٥٤٠ كیلۆ خورمای خراپ‌دا گیرا و خاوه‌نه‌كه‌شی ده‌ستگیركرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی راپه‌ڕین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لیژنه هاوبه‌شه‌كانی رانیه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی بازگه‌كان له بازگه‌ی قه‌مته‌ران ده‌ستی به‌سه‌ر ٥٤٠ كیلۆ خورمای خراپبوودا گرت.
ئاماژە بەوەشکراوە،
"دوای دڵنیابوونه‌وه‌ی تیمی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائمقامیه‌تی رانیه كه ئه‌م
چه‌ندجۆره له خورمایه به‌های خۆراكیان له‌ده‌ستداوه، به‌هۆی دانه‌پۆشینی و نه
پاراستنی له تیشكی خۆر و بوونی ئاسه‌واری گه‌را و پاشه‌ڕۆی كۆگا و باركردنی له‌گه‌ڵ
سووته‌مه‌نی له‌جۆری به‌نزین و خستنه ناو سندوقی پیس بوو، كه پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كان
كاری كۆگاكردن و گواستنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجامدرابوو، بریاڕدرا به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی
و ته‌له‌فكردنی و گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست و یاسایی له‌گه‌ڵ سه‌رپێچیكار.