سەردێڕ:

حکومەتی ماوەبەسەرچوو نرخی بەنزینی گرانتر کرد

AM:10:16:17/10/2025

412 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەستیکرد بە گرانکردنی نرخی بەنزین و ئەو ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەی لەبەردەستیایەتی بۆ پێویستی ناوخۆ بەکاری ناهێنێت.


ئەمڕۆ هەینی ١٧ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، حکومەتی ماوەبەسەرچوو نرخی بەنزینی گرانتر کرد و لەبری هەرزانکردنی، بۆ هەر لیترێک٥٠ دینار بەرزبووەتەوە و نرخی هەر لیترێکی گازوایلیش ١٧٥ دینار چووەتە سەر نرخەکەی.

حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەبری هەرزانکردنی بەنزین و سوتەمەنی و بەکارهێنانی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەکە بۆ پێویستی ناوخۆ، نرخەکەی گرانکرد چونکە نەوتەکە دەدات بەو سێ پاڵاوگەیەی پارتی و یەکێتی خاوەندارێتی دەکەن.













گەلەری