سەردێڕ:

ترەمپ: هاوردەکردنی زەیتی چێشتلێنان لە چین رادەگرین

AM:09:40:16/10/2025

944 جار خوێندراوەتەوە

ئەمریکا و چین بەردەوامن لە ململانێی بازرگانی و سەرۆکی ئەمریکاش ئاماژەی بە راگرتنی هاوردەکردنی زەیتی چێشتلێنانی کرد، پەکینیش وەک وەڵامێک بڕیاریدا هەناردەکردنی کانزا دەگمەنەکان بۆ جیهان سنووردار بکات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی "تروس سۆشیاڵ" بڵاویکردەوە، "بیر لە کۆتاییهێنان بە هاوردەکردنی زەیتی چێشتلێنان و کەرەستەی دیکە لە چین دەکەینەوە، کاتێک دەتوانین بە ئاسانی خۆمان بەرهەمی بهێنین، ئیتر پێویست ناکات لەو وڵاتەی بکڕین".

ئەمەش لەکاتێکدایە کە تەنها ساڵی رابردوو، چین بە بەهای یەک ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار زەیتی چێشتلێنانی هەناردەی ئەمریکا کردبوو.

لە بەرانبەردا، حکومەتی چین بڕیاریدا هەناردەکردنی کانزا دەگمەنەکان سنووردار بکات و جێی باسە کە ئەم کانزایانە لە پیشەسازیی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوودا بەکاردێن. 












گەلەری