PM:06:09:16/10/2025
748 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی سۆران، هه‌موو ئه‌و شۆفێرانه سزا ده‌دات كه به كه‌لوپه‌ل و ئامێری جۆراوجۆر لاسایی ئۆتۆمبێله‌كانى پۆلیس ده‌كه‌نه‌وه، چونكه ده‌ڵێت جگه له‌وه‌ى وه‌كو پۆلیس خۆیان نمایش ده‌كه‌ن، هه‌مانكات ده‌بنه هۆى بێزاركردنى هاوڵاتیان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پۆلیسی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رێگه‌ی لێژنەیەکی هاوبەش لەگەڵ پۆلیسی هاتووچۆ و ئاسایش بەمەبەستی دانانی بازگەی هاوبەش لەناو سۆران بۆ دەست بەسەرداگرتنی ئەو کەل و پەلانەی شوفێران لە ئۆتۆمبێلەکانیان ده‌به‌ستن و دەبنە هۆی بێزاری خەڵک کە بەپێی یاسا قەدەغەیە.
ئه‌وه‌ى پۆلیسی
سۆران مه‌به‌ستییه‌تى ئەو ئۆتۆمبێلانەن كه ئامێره‌كانى وه‌كو فەرارە و نەشرەی
پۆلیسی دەبەستن و ده‌ڵێت هه‌ر ئۆتۆمبێلى له‌وشێوه‌یه ببیندرێت رێكارى
یاسایی له‌به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر و سزا ده‌درێن.
پۆلیس، داوا لە
هاوڵاتیانى سۆران بەتایبەتیش شوفێران ده‌كات، هاوکار و هەماهەنگ بن لەگەڵ تیمەکانی
پۆلیس و ئاسایش بەمەبەستی ئارامی زیاتر بۆ شارەکەیان .