PM:05:06:16/10/2025
832 جار خوێندراوەتەوە
نەوەی نوێ دەڵێت، دەسەڵات رێگری دەکات نەوەی نوێ بانگەشە بکات و دەستیبەسەر شاشەی ریکلام و فلێکسەکان گرتووە، دەشڵێت، ئەم کارانەی دەسەڵات مانای ترسی دەسەڵاتە لە وێنەکانی شاسوار عەبدولواحید.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ لە هەرێم و بەغدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتیان، " لەدوای دانانی شاشەیەکی ریکلامی بانگەشەی نەوەی نوێ لە سلێمانی لەلایەن دەسەڵاتەوە دەستی بەسەردا گیراوە و رێگری دەکرێت بانگەشەی لێوە بکەین".
ئاماژەی بەوەکرد، "دەست بەسەر ئەو
ئۆتۆمبێلانەدا گیراوە کە بانگەشەیان بۆ لیستی نەوەی نوێ دەکرد".
باسی لەوەشکرد، "ئەم کارانەی دەسەڵات
دەیکات مانای وایە، ئەوان لە وێنەکانی شاسوار عەبدولواحیدیش دەترسن".
وتیشی، "جگە لە سلێمانی لە دهۆکیش بەهەمان شێوەیە رێگری هەیە بۆ
بانگەشەکردنی لیستی نەوەی نوێ".