سەردێڕ:

خوێندنی باڵا بڕیارێکی بۆ خوێندکارانی وەرگیراو دەرکرد

PM:03:39:16/10/2025

964 جار خوێندراوەتەوە

لەبارەی ئەنجامدانی مامەڵەی دەستەبەر (کەفالەت)، وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڕیارێکی بۆ خوێندکارانی وەرگیراوی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ دەرکرد و دەڵێت، لەمەودوا ئەو مامەڵەیە لە سەرۆکایەتی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان ئەنجامدەدرێت.


‌ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم بڕیاریدا دەسەڵاتی دادنووسی بدات بە بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی لە سەرۆکایەتی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بۆ راییکردنی کاروباری دەستەبەر(کەفالەت) بۆ خوێندکاران و قوتابیان.

وتیشی، بە پێی ئەم بڕیارە خوێندکاران و قوتابیانی وەرگیراو بۆ ئەنجامدانی ئەم مامەڵەیە، کارەکانیان لەناو سەرۆکایەتی زانکۆ و پەیمانگەکاندا بۆیان رایی دەکرێت.

باسی لەوەشکرد، ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای یاسای دادنووسی ژمارە (٣٣)ی ساڵی (١٩٩٨) و نوسراوی وەزارەتی داد ژمارە (٤-٢٨) لە رێکەوتی ٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢ دەرچووە.

 













گەلەری