PM:03:03:16/10/2025
1216 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، لە سلێمانی تۆمەتبارێک ئۆتۆمبێلێکی میکسەری رفاندووە و لەنزیک تونێلی پێشڕەو تووشی رووداوێکی سەختی هاتووچۆ بووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥،چاوگێک بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، تۆمەتبارێک هەڕەشەی لە شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی میکسەر کردووە و دواتر ئۆتۆمبێلەکەی رفاندووە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو چاوگە، تۆمەتبارەکە هەوڵیداوە
بەرەو شارباژێر بچێت بەڵام لە پێش تونێلی پێشڕەو بەهۆی تیژڕەویەوە کۆنترۆڵی
لەدەستداوە و ئۆتۆمبێلەکەش وەرگەڕاوە.