AM:08:20:16/10/2025
480 جار خوێندراوەتەوە
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی خاوی برێنت بە ٦٢ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، جیاواز لە نەوتی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساس زیاتر بەرزبووەوە و بە ٥٨ دۆلار و ٨٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٦ دۆلار زیادی کرد.
گۆڕانکاری لە
نرخی نەوت لە دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمەوە دێت، هەروەها پرسی
ئاگربەستی ئیسرائیل و غەززە لەدوای ئەوەی هەردوو حەماس و ئیسرائیل رازی بوون بە
قۆناغی یەکەمی ئاگربەستەکە.